د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی ئۆرگانی یه‌كێتی نیشتیمانی رايگه‌یاندووه "دوای هه‌وڵه‌كانی تاڵه‌بانی، بڕیاری راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی عه‌مه‌لیاتی دیجله راگیراوه تائه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاكی عیراق".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه دیدارێكی دوو قۆڵی تاڵه‌بانی و مالكی له‌شاری سلێمانی كۆده‌كاته‌وه كه‌یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره‌كان مه‌سه‌له‌ی فه‌رمانده‌یی عه‌مه‌لیاتی دیجله ده‌بێت.
پێشتر ، ئازاد جندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێـی به ئێن ئاڕتی راگه‌یاندبوو تاڵه‌بانی نێردراوێكی ناردووه بۆ لای نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ راگرتنی بڕیاری پێكهێنانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی دیجله له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان.
پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله كه له دوو فیرقه‌ی سوپای عیراق پێكدێت، له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كانی سنووری ماده‌ی 140، دروستده‌كرێت و به‌وه‌ش ئاسایشی سه‌رجه‌م ناوچه‌كان و به‌تایبه‌ت شاری كه‌ركوك ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هێزه‌وه.
Source NRT
Post a Comment