به‌هۆی
ململانێی سیاسی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی
كوردستانه‌وه 3 لیژنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان تا ئێستا سه‌رۆكیان بۆ
دانه‌نراوه.ڕێباز فه‌تاح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی
گۆڕان بهKNNی ڕاگه‌یاند: هه‌ریه‌ك له لیژنه‌كانی یاسایی و كاروباری
ته‌ندروستی و ژینگه و لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكیان نیه .پێشتر شێروان حه‌یده‌ری ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی
كوردستانی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی
بوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌ت ناوبراو
كرایه وه‌زیری داد و له‌ئێستادا ئه‌و پۆسته بێ سه‌رۆكه .ڕێباز فه‌تاح
وتیشی: ململانێی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی
كوردستان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پۆست هۆكاری پڕنه‌كردنه‌وه‌ی
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و لیژنانه‌یه .هاوكات گۆران ئازاد، ئه‌ندامی
په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كوردستانی به KNNی ڕاگه‌یاند:
تائێستا پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی نیه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان و گفتۆوگۆش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی
نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی هه‌بێت .
Source : KNN
Post a Comment