رۆژنامه‌ی "نیۆیۆرك تایمز"ی ئه‌مریكی له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكییه‌وه
بڵاوی كردۆته‌وه كه كۆماری ئیسلامی ئێران له رێگای عێراقه‌وه یارمه‌تی
رژیمی سوریا له رووی سه‌ربازییه‌وه ده‌دات.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه به ئاماژه به‌وه‌ی پێشتر تا راده‌یه‌ك رێگایان له‌و هاوكارییانه‌یانه گرتووه، به نیۆیۆرك تایمزی وتووه: دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا هێرشی ناڕازییانی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د په‌ره‌ی سه‌ندوه‌و هه‌وڵده‌راوه سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته كۆنترۆڵ بكرێت، ده‌وڵه‌تی ئێران له رێگای ئاسمانیی عێراقه‌وه یارمه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌دات.
هه‌وه‌ها ده‌وترێ هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئێران بۆ سوریا له رێگای هێڵی ئاسمانی "ماهان ئه‌یر"ـه‌وه كه هێڵێكی سه‌ربازیش نییه ده‌گوازرێته‌وه‌و ده‌ڵی عێراقیش نه‌یتوانیوه تا ئێستا رێگری له گواستنه‌وه ئه‌و هاوكارییانه له ئاسمانی عێراقه‌وه بكات.
به پێی راپۆرتی "نیۆیۆرك تایمز" كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر له بواری راهێنان و كۆنترۆڵی ئینته‌رنێت و ناردنی هێزه‌كانی سوپای قودس و هاوكاری هه‌واڵگریی و سه‌ربازی یارمه‌تی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌دات.
Source : NRT

Post a Comment