ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، ململانێكانی سوریا
به‌هۆی پڕچه‌ككردنی هه‌ردوو لایه‌نی ململانێیه‌كه به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی،
ڕێچكه‌یه‌كی وه‌حشیگه‌ریی گرتۆته‌به‌ر و وایكردووه ڕوبه‌ڕی شه‌ڕو
پێكادانه خوێناوییه‌كان زیاتر به‌ره‌و هه‌ڵكشان بڕۆن.
له وتارێكیدا له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك، بان كیمۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پڕچه‌ككردنی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سوریا كارێكی زۆر مه‌ترسیداره‌و ماوه‌ی ململانێكان زیاتر ده‌كات و قوربانی زیاتریشی لێده‌كه‌وێته‌وه، وتیشی: چه‌ند منداڵ ده‌بێت مردنی دایك و باوكی خۆیان ببین و چه‌ند دایك و باوكیش ده‌بێت ئاماده‌ی به‌خاكسپاردنی ڕۆڵه‌كانیان بن تا كۆتایی به خوێن ڕشتن و وێرانكارییه‌كانی سوریا بهێنرێت.
دوای به‌دوای وته‌كه‌ی بان كیمۆنیش، ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی ڕایگه‌یاند، كه ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ئه‌و وڵاته زۆرن و مایه‌ی خه‌مبارییه، هه‌وره‌ها قه‌باره‌ی وێرانكاریی هێجگار زۆره‌و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریاش كارێكی زۆر زه‌حمه‌ته‌و ماوه‌یه‌كی درێژی ده‌وێت، وتیشی: خوازیارم له‌سه‌ردانه‌كه‌مدا بۆ دیمه‌شق له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سوریا كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌كی دیبلۆماسی بۆ قه‌یرانه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته بدۆزرێته‌وه‌و كوشتارگه‌رییه‌كان ڕابگیرێن.

Source : NRT
Post a Comment