خه‌ندان – ره‌هێڵ سه‌مه‌د
به‌گوێره‌ی پرۆژه‌یاسایه‌ك كه ئێستا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه، هه‌ر خوێندكارێكی سه‌ره‌تایی مانگانه بڕی 30 هه‌زار دیناری پێده‌درێت، به وته‌ی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده ئه‌و یاسایه له هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێده‌كرێت.
له‌وباره‌یه‌وه بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: یه‌كێك له‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ی ئێستا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه، پرۆژه‌یاسای دابینكردنی ده‌رماڵه‌یه بۆ خوێندكارانی قۆناغی سه‌ره‌تایی.
وتیشی: به‌گوێره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه مانگانه بڕی 30 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر خوێندكارێكی سه‌ره‌تایی تا ته‌واوكردنی قۆناغه‌كه ته‌رخانده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه : ئامانج له‌و پرۆژه‌یاسایه هاندانی خوێندكارانه تاوه‌كو به‌رده‌وام بن له خوێندن به‌تایبه‌تی له قۆناغی سه‌ره‌تایی، هاوكات هاوكاریكردنی خێزانه‌كانه تاوه‌كو منداڵه‌كانیان به‌هۆی كه‌مده‌رامه‌تییه‌وه له خوێندن ده‌رنه‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا یاساكه هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتی: هه‌ر یاسایه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ربچێت، پێویسته هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێی بكات، هه‌روه‌ك پێشتر له زیادكردنی مو‌وچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌كانی ناوخۆ و ده‌رماڵه‌كانیان له هه‌رێمیش جێبه‌جێ كراوه.

Source Xendan
Post a Comment