د.به‌رهه‌م
ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی ویلایه‌ته
یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات و به‌شداری له‌كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی
ئه‌مریكادا ده‌كات و له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌نستیوتی دیموكراسیش به‌شداری
له‌كۆڕبه‌ندی سه‌ركرده‌كانی جیهاندا ده‌كات.
رۆژی 4-9
كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی ئه‌مریكا له‌شاری شارلوتی ویلایه‌تی نۆرس
كارۆلاینا به به‌شداری سه‌رۆك باراك ئۆباما‌و هه‌زاران كه‌س له‌ئه‌ندامانی
پارته‌كه و میوانان له‌ناوچه جیاجیاكانی جیهانه‌وه، ده‌ستی پێكرد كه
د.به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك به‌شداریی تیادا كرد.
له‌سه‌ر
بانگهێشتی ئه‌نستیوتی دیموكراسی ئه‌مریكا NDI، د.به‌رهه‌م ساڵح جێگری
سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی ئه‌مریكای كرد و
له‌ویلایه‌تی نۆرس كارۆلاینا به‌شداریكرد له‌كۆڕبه‌ندی سه‌ركرده‌كانی جیهان
كه به‌شێكه له‌به‌رنامه‌كانی كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی ئه‌مریكا، كه
سه‌ركرده‌و نوێنه‌رانی چه‌ندین حزب و پێكهاته سیاسی له 110 وڵاتی
جیهانه‌وه له‌م كۆڕبه‌نده‌دا به‌شدارن.
له‌گه‌ڵ
ده‌ستپێكی كۆنگره‌كه‌دا، له رۆژی 4-9 له‌شاری شارلوتی پایته‌ختی ویلایه‌تی
نۆرس كارولاینا، مادلین ئۆڵبرایت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوی ئه‌مریكاو
سه‌رۆكی NDI، كین ولوك، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی NDI، پێشوازییان له د.به‌رهه‌م
ساڵح كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
دۆستانه‌دا، د.به‌رهه‌م ساڵح سڵاوی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی پێڕاگه‌یاندن و
پێكه‌وه باسیان له پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان له بواره جیاجیاكاندا كرد‌و
هه‌لومه‌رجی عیراق و ناوچه‌كه‌شیان تاووتوێكرد.
هه‌ر له‌و
كۆبوونه‌وه‌یه‌دا د.به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
ئه‌نستیوتی دیموكراسی ئه‌مریكا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه‌كه‌یان بۆ
پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌كوردستان و هاوكاری چاكسازی ژیانی حزبی له‌كوردستان و
عیراق بابه‌تێكی تری كۆبونه‌وه‌كه بوو.
له په‌راوێزی
كاره‌كانی كۆنگره‌دا د.به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی پارتی
دیموكراتی ئه‌مریكاو ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كرد، هه‌روه‌ها دیداری
له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌و نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی
به‌شداربووی كۆڕبه‌ندی سه‌ركرده‌كانی جیهان سازدا‌و بایه‌خی ئه‌زمونی
كوردستان و هه‌لومه‌رجی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بابه‌تی باسه‌كان بوون.
جه‌ختیشی
كرده‌وه كه ئه‌زمونی كوردستان ئه‌زمونێكی دیموكراسی روو له‌گه‌شه‌كردنه‌و
گه‌لێك هه‌نگاوی گرنگی ناوه له بواری سیاسی و ئابووریداو پێشكه‌وتنی
گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و ده‌شتوانێت رۆڵێكی كاراتر و كاریگه‌رتر
له‌ناوچه‌كه‌دا بگێڕێت.
كۆڕبه‌ندی
سه‌ركرده‌كانی جیهان هاوكات له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ی نیشتمانی پارتی دیموكراتی
ئه‌مریكا سازده‌كرێت و 4 ساڵ جارێك، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌مریكاو كۆنگره‌ی نیشتمانی پارتی دیموكراتدا ده‌به‌سترێت.
له‌كۆنگره‌ی
پارتی دیموكراتی ئه‌مریكادا سه‌رۆك ئۆباما وه‌ك كاندیدی دیموكراته‌كانی
ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2012 به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی كاندید
ده‌كرێته‌وه‌و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت كۆنگره‌كه پشتیوانی له‌سیاسه‌ت و
به‌رنامه‌كانی بكات به‌تایبه‌تی سیاسه‌ته ئابورییه‌كانی كه بوه‌ته
مایه‌ی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن كاندیدی ركابه‌ری ئۆباما،
میت رۆمنی-یه‌وه.
Source PUKmedia
Post a Comment