دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو بووه‌وه كه به‌ره‌ی
"ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" سه‌ركۆماری ئێستای ئێران ده‌یانه‌وێ "ئیسفه‌ندیار
ره‌حیم مه‌شایی" بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته
كاندید بكه‌ن، نووسیگه‌ی سه‌ركۆماری ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و
هه‌واڵه‌ی ره‌ت كرده‌وه.
له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا
نووسینگه‌ی سه‌ركۆماری ئێران بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌و چه‌شنه به
پلانی نه‌یارانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و مه‌شایی له قه‌ڵه‌م دراوه‌و هاتووه
كه ئه‌وه سیناریۆیه‌كه بۆ هێرش كرنه سه‌ر ئه‌حمه‌دی نژاد و
لایه‌نگرانی.
له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا
هه‌ندێكی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی نێوخۆی ئێران هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاو
كرده‌وه كه گوایه "ئیسفه‌ندیار ره‌حیم مه‌شایی" ده‌بێته كاندیدی قۆڵی
"ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌ركۆماری داهاتووی ئه‌و
وڵاته.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له گه‌ڵ
دژكرده‌وه‌ی توندی ژماره‌یه‌ك له ئایه‌توڵاكان و قۆڵه‌كانی دیكه‌ی ناو
پاوانخوازانی ئێران به‌ره‌وڕوو بووه‌وه.
هه‌روه‌ها
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه "مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد"
سه‌ركۆماری ئێران له چاوپێكه‌وتنێكدا له وڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی كه ئه‌مساڵ ساڵی كۆتایی كابینه‌كه‌یه، ئایا له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ك
ساڵ چ ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تۆمه‌تبارن به‌گه‌نده‌ڵی؟ به
گاڵته‌وه وتی: كێ ده‌ڵێ ئه‌مساڵ ساڵی كۆتایی ده‌وڵه‌ته؟.
ئه‌م
شێوه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، ئه‌گه‌ری كاندید كردنی "مه‌شایی"
به‌هێزتر كرد‌و وا لێكدارایه‌وه كه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، هه‌وڵده‌دا بۆ
ئه‌وه‌ی دوای خۆی مه‌شایی ببێته سه‌ركۆمار و به‌رنامه‌كانی درێژه په‌یدا
بكات.
Source NRT
Post a Comment