ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌ژماركردنی پله‌ی زانستی بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا بۆ خوێندنی باڵا له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای پاراستنی دارستانه‌كانی هه‌رێم.
گۆران ئازاد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌ژماركردنی پله‌ی زانستی بڕوانامه‌ی خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
راشیگه‌یاند: ته‌وه‌ری دووه‌می دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای پاراستنی دارستانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه تا ئێستا یاسایه‌ك نه‌بووه دارستانی كوردستانی پێ بپارێزن.
Source Xendan
Post a Comment