ڤیكتۆریا نۆلاند وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند ئه‌وان به‌گومانن له ئه‌گه‌ری زیادبوونی هێرش و كرده‌وه توندوتیژیه‌كان و داواش له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق ده‌كات، كه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكیه‌كانیان بده‌ن له چوارچێوه‌ی یاسادا.
نۆلاند جه‌ختیكرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاشمی بواری پێداچونه‌وه‌ی هه‌یه به بڕیاره‌كه‌دا، به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان نیگه‌رانه له ده‌ركردنی سزای له سێداره‌دان بۆ جێگری سه‌رۆك كۆمار‌و، پێویسته كێشه‌كان به راوێژ‌و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی دوپاتكرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك تاریق هاشمی ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراق ناكاته‌وه.
به كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا له ئه‌نكه‌ره ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، زۆر به روونی رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌وان پێشوازی له هاشمی ده‌كه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌كیش راده‌ستی حكومه‌تی عێراقی ناكه‌نه‌وه‌و، ناشێبت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌دراوه‌ته پاڵی ببێته هۆی له‌سێداره‌دانی.
ئه‌رۆدغان جه‌ختیكرده‌وه هاشمی چه‌ند ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی له ده‌ستداوه له عێراق، بۆیه نابێته به‌شێك له‌و كرده‌وانه.
Source NRT
Post a Comment