له دوو روداوی جیاوازدا له شاری كه‌ركوك 4 كه‌س كوژران، 3یانیان ده‌روێش و چواره‌میان مامۆستای زانكۆیه.سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركوك به KNNی راگه‌یاندن شه‌وی رابردو له‌گه‌ڕه‌كی راپه‌رینی شاری كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له‌نزیك ماڵه‌كه‌ی ته‌قه‌یان له مامۆستایه‌كی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی كه‌ركوك كردوه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پۆلیس ئاشكراشیكرد، له‌روداوێكی تری هاوشێوه‌دا كه گومان ده‌كرێت هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌بن، ده‌ستڕێژی گولله له ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئیم كراوه و به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س كوژراون و دانه‌یه‌كش برینداربوه، كه هه‌ر چوار قوربانیه‌كه ده‌روێش بون له‌یه‌كێك له ته‌كیه‌كانی شاری كه‌ركوك.
Source KNN
Post a Comment