وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد تاساڵی 2014
نزیكەی شەش هەزار یەكەی نیشتەجێبون لە هەرێم دروستدەكرێت، راشیگەیاند
یەكەكان بەبێ پێشەكی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێن.
د. كامەران ئەحمەد لەكۆنفڕانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند ئەو یەكانەی درووستدەكرێن لە سەدا پەنجای بۆ فەرمانبەرانو خانەنیشینكراوەكانەو لەسەدا پەنجاكەی تریشی بۆ هاوڵاتیانو ئەو كەسانەیە كە لەكەرتی تایبەت كاردەكەن.
وەزیری ئاوەدانكردنەوەە حكومەتی هەرێم ئاشكراشیكرد لەبودجەی 2011 بوجە بۆ درووستكردنی هەزار یەكەی نیشتەجێبون تەرخانكراوەو لە بودجەی ئەمساڵیش بودجە بۆ دروستكردنی نزیكەی 5 هەزار یەكە تەرخانكراوە.
هاوكات باسی لەوەشكرد ئەو كەسانەی سوودمەند دەبن لەو یەكانە پێویستە پێشتر سوودمەند نەبوبێتن لەپێشینەكانی خانوبەرەو نابێت تاپۆی خانوشیان بەناوەوە بێت، وتیشی سودمەندبوو پێویستە بۆ ماوەی 10 ساڵ لەو یەكەیەدا نیشتەجێبێتو ناشبێت لەو ماوەیەدا یەكەكە بە كرێبدات.
وەزیری ئاوەدانكردنەوە نیشتەجێكردنە هەرێم ئەوەشی راگەیاند ئەو یەكانە بە شێوەی شوقەو لەماوەی دوو ساڵدا درووستدەكرێن، روونیشكردوە قیستی یەكەكان لەماوەی 25 ساڵدا وەردەگیرێتەوەو وتیشی وەرگرتنەوەی قیستەكە لەو كاتەوە دەستپێدەكات كە سودمەندبوو یەكەكەی پێدەدرێت.

Source NRT
Post a Comment