دوای مانه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری پاشان چاره‌سه‌ری سروشتی ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه 17ی ئه‌یلول، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
سه‌نته‌ری میترۆ له‌راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "ئێن ئارتی" نێردراوه رایگه‌یاندووه له قۆناغه‌كانی هاتنه‌وه‌ی له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه، تا گه‌یشتنی به شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی، جگه له چه‌ند لێدوانێكی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، هیچ كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنی كوردستانی و عێراقی، نه‌یانتوانیوه له‌و وێستگانه‌دا وێنه‌و راپۆرتی رۆژنامه‌وانی، ئاماده بكه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "جێگه‌ی سه‌رنجه دوا هه‌واڵی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌سه‌ر پێگه‌ی ره‌سمی سه‌رۆكایه‌تی، به زمانی كوردی، هه‌واڵێكی كۆنی زیاتر له مانگێكه. له رێكه‌وتی 14ی ئابی رابردو بڵاوكراوه‌ته‌وه، برسكه‌یه‌كی پیرۆزباییه به بۆنه‌ی جه‌ژنی نیشتمانی، بۆ (ئاسه‌ف علی زه‌رداری)ی سه‌رۆكی كۆماری پاكستانی ئیسلامی ناردووه".
سه‌نته‌ری میترۆ پرسیار ده‌كات" ئایا تیمی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌و ماوه‌یه‌دا له پشودا بون؟"
ئازاد جوندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند "سه‌رۆك كۆمار له رۆژانی ئاینده به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئێستای عێراق و ره‌وینه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی چه‌ند دیارێكی ده‌بێت".
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان رایده‌گه‌یه‌نێت هاتنه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و مانه‌وه‌ی له شاری سلێمانی‌و دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانی جێگی بایه‌خی رۆژنامه‌نوسانه‌و به‌های هه‌واڵیان هه‌یه. ناكرێت هه‌موو ئه‌و چالاكییه سیاسیانه به‌دور له چاوی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌ڕێوه‌بچن.
سه‌نته‌ری میترۆ راشیگه‌یاندووه "چه‌ند مانگێكه گه‌لی عێراق له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكن هیوایان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی هه‌ڵچنیوه بۆیه پێویسته راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌وپه‌ڕی ئاسنكاری بكه‌ن بۆ رۆژنامه‌نوسانی ناوخۆی‌و بیانی به مه‌به‌ستی روماڵكردنی دیداره سیاسییه‌كانی سه‌رۆك كۆمار".
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان و مافه‌كانیان. ئه‌م رێكخراوه، له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نووسییه‌كان (JFO) ده‌كات كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له به‌غدایه.
Source NRT
Post a Comment