خه‌ندان – ره‌هێڵ سه‌مه‌د
به وته‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتی ئێستادا له هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به قۆناغی یه‌كه‌می به دو‌وسایدكردنی رێگا سه‌ره‌كیه‌كان كراوه و ته‌واوبو‌ونیشان ده‌كه‌وێته سه‌ر ته‌رخانكردنی بودجه.
كامه‌ران ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی ماسته‌رپلانی دروستكردنی رێگاوبانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه بریتییه له به‌دووسایدكردنی رێگاكان، له‌كاتی ئێستادا له هه‌موو شوێنه‌كانی هه‌رێم یه‌كه‌م قۆناغی ده‌ستپێكراوه.
وتیشی: "ته‌واوكردنی ئه‌و رێگایانه و به‌دووسایدكردنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بودجه‌یه‌ی ساڵانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانده‌كرێت، چونكه ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆمان ته‌رخان ده‌كرێت سنورداره و ناتوانرێت هه‌موو رێگاكان به‌یه‌كه‌وه ته‌واوبێت".
ئه‌گه‌رچی له‌كاتی ئێستادا به‌شێكی زۆر له رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاككراوه و به‌دووسایدكراوه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆریش ماوه كاری بۆ بكرێت، كه به‌وته‌ی به‌رپرسانی هاتوچۆی هه‌رێم یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی رووداوه‌كانی هاتوچۆ، خراپیی رێگاوبانه‌كان و یه‌ك سایدی ئه‌و رێگایانه‌یه.

Source Xendan
Post a Comment