ئاسایشی
دهۆك به بێ هیچ فه‌رمانێكی دادوه‌ری نوسینگه‌ی گۆڤاری هاوده‌م له
شاره‌كه داده‌خات و به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی گۆڤاره‌كه‌ش به پێشیلكردن و
هێرشكردنه سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له بادینان ناویده‌بات.كاوه
حسێن به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی گۆڤاری هاوده‌م له دهۆك به سایتی
سبه‌ی راگه‌یاند، ماوه‌ی ساڵێكه نوسینگه‌ی گۆڤاره‌كه‌یان له دهۆك
كردوه‌ته‌وه‌و به ره‌سمیش داوای مۆڵه‌تیان له ئاسایش كردوه‌و له
هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو سلێمانیش نوسینگه‌یان هه‌یه ، ئاماژه‌ی
به‌وه‌شدا داخستنی نوسینگه‌ی گۆڤاره‌كه‌یان له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه له
دهۆك هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و
سه‌رپێچیكردنی یاسایه، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه بێده‌نگ نابن و هه‌ڵویستیان
ده‌بێت.لایخۆشیه‌وه سه‌باح ئه‌تروشی نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له
دهۆك ئاشكرای كرد، ئه‌گه‌ر گۆڤاره‌كه سه‌رپێچیه‌كی یاسایی هه‌بێت
پێویسته له‌رێگای دادگا‌و یاساوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و نابێت
پۆلیس و ئاسایش به بێ فه‌رمانی دادگا نوسینگه‌و باره‌گای كه‌ناڵ و
میدیاكان دابخه‌ن .
Source KNN
Post a Comment