تاریق هاشمی رایگه‌یاند،دۆسیه‌كه‌ی سیاسیه و به‌هیچ جۆرێك دان به بڕیاری له سێداره‌كه‌یدا نانێت ، جه‌لال تاڵه‌بانیش ده‌ڵێت تا ئێستاش هاشمی به‌ره‌سمی جێگری سه‌رۆك كۆماره‌و ئه‌و سزایه‌شی له دژی ده‌رچوه جێگه‌ی داخه. توركیاش ره‌تیده‌كاته‌وه له‌ژێر هه‌ر بارودۆخێكدا بێت هاشمی راده‌ستی عێراق بكاته‌وه‌له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا دوای ده‌رچوونی بڕیاری له‌سێداره‌دانی له‌لایه‌ن دادگای عێراقه‌وه، تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئه‌نكه‌ره پایته‌ختی توركیا، رایگه‌یاند، دۆسیه‌كه‌ی سیاسیه و به‌هیچ جۆرێك دان به‌و بڕیاره‌دا نانێت كه‌له‌لایه‌ن دادگاوه بۆی ده‌رچووه.هاشمی هێرشی توندی كرده‌سه‌ر نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و تۆمه‌تباریكرد به قۆرخكردنی ده‌سه‌لاَته‌كان و سه‌ركوتكردنی نه‌یاره‌كانی. لایخۆشیه‌وه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی پیشاندا، له ده‌رچوونی بڕیاری له سێداره‌دان له دژی تاریق هاشمی جێگری ، راشیگه‌یاندوه جێگه‌ی داخه له‌م كاته‌دا دادگا بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ هاشمی ده‌ركردوه كه‌ناوبراو تا ئێستاش جێگری سه‌رۆك كۆماره، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌م بڕیاره له‌وانه‌یه ببێته هۆكارێك بۆ په‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی گشتگیر و نه‌هێشتنی ناكۆكیه‌كان. به‌پێی هه‌واڵێك كه رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تیش له‌زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڵاویكردۆته‌وه، حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره ئاماده نیه تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق راده‌ستی به‌غداد بكاته‌وه له هه‌ر بارودۆخێكدا بێت.
Source KNN
Post a Comment