له‌ئه‌نجامی خۆپیشاندانێكی چه‌كداریدا له رۆژهه‌ڵاتی لیبیا، كه كرایه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كوژراو به‌شێكی باره‌گاكه‌ش سوتێنرا.
شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له هێرشێكدا بۆ سه‌ر باره‌گای كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری به‌نغازی لیبیا، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كوژرا.
له بڵاوكراوه‌كاندا له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت وا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه هۆكاری هێرشه‌كه‌و كوشتنی به‌رپرسه‌كه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له لیبیا به‌هۆی نمایشكردنی فیلمێكه‌وه بووه، كه تێیدا سو‌وكایه‌تی به ئایینی ئیسلام كردو‌وه.
هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له خۆپیشاندانێكدا بۆ به‌رده‌م باره‌گای كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له لیبیا، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌و شاره كوژراوه و حكومه‌تی ئه‌مریكا وێڕای نیگه‌رانیی خۆی له‌و كاره، كوشتنی ئه‌و دیبلۆماته‌ی به‌توندی ئیدانه ده‌كات.
لای خۆیه‌وه، یونس شه‌ریف، جێگری وه‌زیری ناوخۆی لیبیا به ئاژانسی فرانسپرێسی راگه‌یاند‌ووه، كه سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌كانی دیكه‌ی ناو باره‌گای كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌وڵاته‌كه‌یان سه‌لامه‌تن و كێشه‌یان نییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌بدولموئمین ئازاد، وته‌بێژی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی لیبیا رایگه‌یاند: هێرشه‌كه له‌ڕێی موشه‌كێكه‌وه ئه‌نجامدراوه كه ئاراسته‌ی باره‌گای كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا كراوه له وڵاته‌كه‌یان‌و له‌جۆری (ئار بی جی) بووه و له كێڵگه‌یه‌كی نزیك له‌و باره‌گایه‌وه ئاراسته كراوه.
Source Xendan
Post a Comment