نیعمه‌ت عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌مه چواره‌م جاره سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین، ئه‌مڕۆش به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون له كار‌و پرۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها داواكاری دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و نۆێكردنه‌وه‌ی مه‌زاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌ند بابه‌تێكی تر سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌مان كردوه.
وتیشی: داواكاری دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌گه‌یه‌نینه په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه كراون ده‌رباره‌ی كار‌و پرۆژه‌كان له شاری هه‌ڵه‌بجه له‌په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین.
سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زیاتر بدات به‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنانه‌ی كه كیمیاباران كراون و پرۆژه‌ی زیاتریان بۆ جێبه‌جێبكات.
له‌و سه‌ردانه‌یاندا یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌گه‌ڵ قائیمقام و جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه كۆبونه‌وه‌و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌شدا باس له‌و پرۆژانه‌كرا كه جێبه‌جێكراون و هه‌روه‌ها ئه‌و پرۆژانه‌ش كه‌وا بڕیاره بچنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
Source PUKmedia
Post a Comment