مه‌حمود عوسمان له په‌یامه‌كه‌یدا دوا له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان و به تایبه‌ت لایه‌نه‌كان خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات كه 20 ساڵه‌ی تیرۆری دكتۆر سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی بكه‌نه بۆنه‌یه‌ك بۆ ته‌بایی و چڕ كردنی خه‌باتی هاوبه‌شیان هه‌تا گه‌یشتن به حوكمی دیموكراسی له ئێران.
به پێی زانیارییه‌كانی (ئێن ئاڕ تی) دكتۆر مه‌حمود عوسمان پێشتریش چه‌ند جار له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو حیزبی دیموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا دانیشتنی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ئاسایی بێته‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چه‌ند جیابوونه‌و كه‌رتبوون له نێوانیاندا روویدا و له ئاكامی ئه‌و لێكترازانانه‌شدا حیزبی دیموكرات بوو به دوو حیزب و كۆمه‌ڵه‌ش ئێستا چوار حیزبن.
Source NRT
Post a Comment