له ریزبه‌ندی شكستخواردووترین وڵاتی جیهان، عیراق پله‌ی نۆیه‌می به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌ش به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری (سیاسه‌تی ده‌ره‌وه)، هاوكات شاره‌زایه‌كی بواری ئابووری ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ئاماده‌كارانی راپۆرته‌كه زۆر دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه‌یان كردووه، له به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه له پێشه‌وه‌یان شكستهێنانی پلانه ئابوورییه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌نده.
له راپۆرتی هه‌شته‌مدا بۆ ساڵی 2012 كه گۆڤاری (سیاسه‌تی ده‌ره‌وه Foreign Policy) به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ سندوقی ئاشتی ئاماده‌كراوه‌و تایبه‌ته به وڵاته شكستخواردووه‌كان، عیراق له‌سه‌ر ئاستی وڵااتانی جیهان پله‌ی (9)یه‌می به‌ده‌ستهێنا.
ئابووریناس د.عه‌لیا شه‌ریفی، له باره‌ی راپۆرته‌كه‌وه رایگه‌یاند: "راپۆرته‌كه دادپه‌روه‌رانه‌یه بۆ عیراق، كه به شكستخواردوو ئه‌ژمار ده‌كرێت به هه‌موو پێوه‌ره‌كان، چونكه شكسته‌كه ته‌نها له سیاسه‌ته‌دا نییه، به‌ڵكو له ئابووریشدا شكستیهێناوه".
روونیشكرده‌وه كه، وڵاته‌كه به (نه‌وت) ده‌وڵه‌مه‌نده‌و بودجه‌ی گشتی ساڵانه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی (117) ترلیۆن دینار، كه‌چی تائێستا ژێرخانی ئابووری وڵات و كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی‌و په‌روه‌رده كورتیانهێناوه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو كه، رێژه‌ی بێكاریی له عیراق گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی سه‌دا (35) به‌تایبه‌ت له نێو چینی گه‌نجاندا، بۆیه له نه‌بوونی پلانی ئابووری تۆكمه‌و رێك‌وپێك له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا عیراق له پله‌ی نۆیه‌مدا هاتووه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، زۆرێك له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان هاوشێوه‌ی عیراق له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدا دێن، له نێویشاندا وڵاتی سۆماڵ له پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت‌و وڵاتی سوودان له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌نده‌كه‌دایه پێش عیراق.
هاوكات فنله‌ندا له باشترین وڵاتانی جیهاندایه له نێو (177) وڵات وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، به‌دوای ئه‌ویشدا هه‌ریه‌ك له دانیمارك، سوید، نه‌رویج دێن.
ئه‌وه‌ش هاتووه كه چوار وڵات له ریزبه‌نده‌كه‌ی ساڵی پار ماونه‌ته‌وه‌و گۆڕانكاری به‌سه‌ریاندا نه‌هاتووه، ئه‌وانه‌ش بریتین له : سوودان له پله‌ی (3) ، عیراق له پله‌ی (9)، مه‌غریب له پله‌ی (87)، كوه‌یت له پله‌ی (128).
راپۆرته‌كه پشت به چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك ده‌به‌ستێت، له‌وانه‌ش : باری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی.
و. سۆران كه‌ریم
سه‌رچاوه : پێگه‌ی شه‌تولعه‌ره‌ب
Source Xendan
Post a Comment