دوای ئه‌وه‌ی ساڵی پار له‌سه‌ر داوای كۆمه‌ڵێك ئاواره‌ی عه‌ره‌بی دانیشتووی كه‌لار خوێندنگه‌یه‌كی عه‌ره‌بی به‌ناوی (الاخوه) له شاری كه‌لار كرایه‌وه، له‌ئه‌مساڵدا خواستی خوێندن دوو هێنده زیادیكردووه.
فریاد حسێن، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: " ساڵی پار نزیكه‌ی 400 خوێندكار داوایان كرد خوێندنگه‌یه‌كی عه‌ره‌بی له ناوچه‌كه بكه‌ینه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌مان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كرد، ساڵی پار خوێندنگه‌كه دروستكراو نزیكه‌ی 400 خوێندكاری عه‌ره‌ب تێیدا ده‌یانخوێند".
فریاد حسێن، رونیشیكرده‌وه، له‌مساڵدا خوازیارانی خوێندن له‌و خوێندنگه‌یه زیادیكردووه بۆ نزیكه‌ی 600 خوێندكار. به‌وپێیه‌ش له‌ئێستادا نزیكه‌ی 1000 خوێندكار له‌و خوێندنگه عه‌ره‌بییه‌دا ده‌خوێنن.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان، وتیشی:"خوێندن له‌و خوێندنگایه‌دا به سیسته‌می زمانی عه‌ره‌بی ده‌بێت كه حكومه‌تی هه‌رێم دایناوه‌و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری هه‌رێمدا ده‌خوێنرێت".
به‌هۆی ناسه‌قامگیری باری ئه‌منی پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق، ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانی عه‌ره‌ب روویان له گه‌رمیان كردووه‌و له‌شاری كه‌لار نیشته‌جێبوون.
Source Xendan
Post a Comment