به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه كۆپیه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو رێكه‌وتی 17/9/2012 به چاودێری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان، دووه‌مین پێشانگای بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاره‌با و وزه نوێبووه‌كان و هه‌واسازی و رووناكی له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌م پێشانگایه به به‌شداری 500 كۆمپانیا له 21 وڵاتی هه‌رێمی و ئه‌ورووپی به‌رێوه‌ده‌چێت كه بریتین له وڵاتانی عیراق، ئوردن ، لوبنان، میسر، كوێت، سعوودیه، سووریا، ئیمارات، ئیسپانیا، ئیتالیا، ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا، توركیا، تایلاند، چین، فه‌ره‌نسا، فنله‌ندا، بریتانیا، هندستان و یونان.
له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داهاتووه: له‌م پێشانگایه‌دا كۆمپانیاكان به‌رهه‌می خۆیان له بواره‌كانی ئه‌ندازه‌ی كاره‌با، رووناكی، ئاو، وزه‌ی جێگره‌وه، هه‌واسازی و نه‌وت و گاز، و چه‌ندین سێكته‌ری دیكه نمایش ده‌كه‌ن و پێشبینی ده‌كرێت چه‌ندین رێكه‌وتن و ته‌نده‌ری جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ستراتیژی و مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له نێوان كۆمپانیا و بزنسماناندا ئیمزا بكرێن.
پێشانگای وزه‌ی عێراق 2012 بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژانه كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ تا 8ی ئێواره كراوه ده‌بێت.
Source Xendan
Post a Comment