ڕێکخراوی عاقیده هه‌ڕه‌شه له حیزبوڵای لوبنانی ده‌کات ئه‌گه‌ر بێت و
هاوکاری ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بکات له هێرشکردنه سه‌ر ئۆپۆسیزیۆن.
به پێی هه‌واڵێک که ئه‌مڕۆ له رۆژنامه‌ی هارتێزی ئیسرائیلی‌دا
بڵابووه‌ته‌وه، ڕێکخراوی قاعیده له پێگه‌ی ئه‌له‌کترۆنی خۆیان له‌سه‌ر
ئینته‌رنێت تۆمارێکی ده‌نگیان بڵاوکرده‌وه‌ته‌وه هۆشداریان داوه‌ته هێزه
چه‌کداره‌کانی حیزبوڵای لوبنانی که خۆیان به‌دوور بگرن له یارمه‌تیدانی
هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د به مه‌به‌ستی ده‌ستگیرکردن و هێرشکردنه سه‌ر
هێزه‌کانی ئۆپۆسیزیۆن .
هه‌ر له‌و تۆماره ده‌نگییه‌شدا که بلاوبووه‌ته‌وه ڕێکخراوی قاعیده
حیزبوڵای لوبنانی و ئه‌مریکا و ئیسرائیل به هاوبه‌ش داده‌نێت به کوشتنی
ڕه‌فیق حه‌ریری سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی لوبنان.
هه‌روه‌ها له ڕۆژنامه ئیسرائیلییه‌که‌دا هاتووه که ئه‌م ڤیدیۆیه
تایبه‌ته به یه‌کێک له که‌تیبه‌کانی قاعیده که له سوریا دژی به‌شار
ئه‌سه‌د شانبه‌شانی هێزه‌کانی ئۆپۆسیزیۆن شه‌ڕده‌که‌ن.
له ئینگلیزییه‌وه:هه‌ڵوێست ئه‌نوه‌ر
سه‌رچاوه: هائارێتز
Source Xendan
Post a Comment