سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه به PUKmedia ی راگه‌یاند: كێشه له‌نێوان پۆلیسێك و چه‌ند هاووڵاتییه‌كدا رووده‌دات و یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه په‌لاماری پۆلیسه‌كه ده‌دات و چه‌كه‌كه‌ی ده‌بات و بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه زیاتر له حه‌وت كه‌س په‌لاماری پۆلیسه‌كه‌یان داوه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسیش دوای ئه‌و كه‌سه كه‌وتووه كه چه‌كه‌كه‌ی بردووه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه ده‌ستگیری بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: هاووڵاتییه‌كه چه‌كه‌كه‌ی له‌ناوچه‌یه‌كی نزیك شوێنی رووداوه‌كه فڕێداوه‌و خۆیشی بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه.
له لێدوانێكیشدا بۆ PUKmedia رائید كه‌مال فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: شه‌ش كه‌س له په‌لامارده‌ره‌كان به‌پێی مادده‌ی 229 و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراون.
Source PUKmedia
Post a Comment