له به‌رده‌م كۆنگره‌ی گشتی ئاژانسه‌كه كه وه‌فدی 155 وڵات تیایدا به‌شداربوون، فه‌ره‌یدون عه‌باسی ڕه‌خنه‌ی توندیشی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گرت، كه ئه‌وه‌ش پێداگریی ئێران نیشانده‌دات له‌به‌رده‌وامبونی له پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها عه‌باسی هێرشی توندی كرده سه‌ر ئاژانسه‌كه‌و به "ناپاكی" له‌قه‌ڵه‌مدا.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی له ڕابردوو له ئێستاشدا دژایه‌تی دروستكردنی چه‌كی كۆكوژ‌و به‌كارهێنانیشی ده‌كات، هاوكات نیازپاكی وڵاته‌كه‌شی له به‌كارهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌باو له‌بواری پزیشكیدا دوپاتكرده‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه حكومه‌تی ئیسرائیل سه‌پاندنی سزا ئابورییه‌كانی به‌سه‌ر ئێران‌دا به شكستخواردوو له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و داواش له هاوڵاتیانی ئه‌مریكا ده‌كات سه‌رۆكێك بۆ وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵبژێرن، كه خوازیاره گورزی سه‌ربازیی له‌و وڵاته بوه‌شێنێت.
Source NRT
Post a Comment