خەندان - راماڵ قەسرەیی
بەبیانووی زیادەڕەوی لەسەر موڵكی شارەوانی، قایمقامی قەزای چۆمان رێگا لەتەواوكردنی بینای كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتی دەگرێت لەو قەزایەو بەو هۆیەشەوە كێشە دەكەوێتە نێوانیان و ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری هەولێریش لەسەر ئەو بابەتە لیژنەیەك پێكدەهێنن.
لوقمان وەردی، لێپرسراوی كۆمیتەی رێكخستنی چۆمانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بە (خەندان)ی راگەیاند: لەساڵی 2005 بەبڕی 30هەزار دۆلاری ئەمریكی دوو خانویان لە كەسایەتییەكی باڵەكایەتی كڕیوە كە رووبەرەكەی 680 مەتر دووجایە و كەوتۆتە سەر دوو سایدی چۆمان و ناوجەرگەی بازاڕ، ئێستاش كە زەویەكەیان كردۆتە بینای كۆمیتەكەیان و سەدا 50ی كارەكانی تەواو بووە قایمقامی چۆمان رێگری لێكردون بەبیانووی زیادەڕەوی، لەكاتێكدا بیناكەیان هیچ زیادەڕەویەكی تێدا نییە.
وتیشی: "لەسەر بریاری جەنابی سكرتێری گشتی و لەسەر ئەركی ئیدارەی گشتی یەكێتی دروستكردنی بینایەكی سێ نهۆمی لەلایەن كۆمپانیای نۆكانەوە كەتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە لەسەدا 50ی كارەكانی تەواو بووەو ئومێدیش دەكەین بەم نزیكانە كارەكانمان تەواوبێت، بەڵام لەلایەن قایمقامیەتەوە رێگامان لێگیراوە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە".
بەرپرسی كۆمیتەی چۆمان راشیگەیاند: بەڵگەی تەواویان هەیە كە زەویەكە لەسەر بودجەی ئیدارەی گشتی یەكێتیی لەهاوڵاتیەك كڕدراوەو مافی شارەوانی پێوەنیە، هەر بۆیە پاش ئاگاداركردنەوەی لایەنە بەرپرسەكان، لەسەر داواكاری ئەوان عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لیژنەیەكیان بەسەرۆكایەتی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی هەولێر رەوانەی سەر بیناكەی ئەوانكرد دوای رووپێوكردنی رووبەری بیناكە لە بارەگای قایمقامیەتی قەزای چۆمان لەگەڵ لیژنەكەو سەرۆكی شارەوانی و قایمقامیەتی چۆمان كۆبونەوەو تەواوی بەڵگەكانیان خستۆتە بەردەستیان.
لەو بارەیەوە عەبدولواحید گوانی، قایمقامی قەزای چۆمان بە (خەندان) ی راگەیاند: ئەو بینایەی ئێستا بۆ كۆمیتەی یەكێتی نیشتمانی لەقەزاكەیان دروستدەكرێت بەشێكی لەسەر موڵكی شارەوانیەو ئەوانیش وەك حكومەت ئاگاداریانكردونەتەوە كە زیادەڕەویی نەكەنە سەر زەوی شارەوانی بۆیە بڕیاری راگرتنی كاری بینایەكەشیان داوە.
هەر لەسەر ئەو كێشەیە، ئیسماعیل محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی هەولێر بە (خەندان) ی راگەیاند: لەسەر راسپاردەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری هەولێر لیژنەیەكیان پێكهێنا بۆ ئەوەی سەردانی ئەوشوێنە بكەن كە بینای كۆمیتەی رێكخستنی چۆمانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانی لێدروست دەكرێت، دوای روپێوكردن و بینینی شوێنەكە بڕیاردرا كە بۆماوەی چەند رۆژێك بینایەكە رابگیررێت تا سەیری نەخشەی بنەڕەتی شارەكە دەكەن بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی لەو بارەیەوە بدەن.

Source : Xendan
Post a Comment