كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و د.به‌رهه‌م ساڵح جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه نامه‌یه‌ك بۆ مام جه‌لال نێردرابێت و تیایدا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیان كردبێت، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و د.به‌رهه‌م ساڵح جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-ه‌وه
به‌ر له‌ماوه‌یه‌ك له هه‌ندێ ناوه‌ندی میدیاییدا هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه، كه گوایا ئێمه (كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح) نامه‌یه‌كمان بۆ جه‌نابی مام جه‌لال نوسیبێ و تیایدا داوامان لێكردبێ كه مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده پێشوتریش وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام دیسانه‌وه به‌پێویستمان زانی خۆشمان به‌ڕای گشتی رابگه‌یه‌نین كه ئه‌و هه‌واڵه ناڕاسته‌و ئێمه هیچ نامه‌یه‌كی له‌و جۆره‌مان نه‌نوسیوه‌و بۆچونه‌كانی خۆمان به‌ڕاشكاوانه له‌ناو ده‌زگاكانی یه‌كێتی و مه‌كته‌بی سیاسیی‌دا باس ده‌كه‌ین، وه‌ك چۆن یه‌كێتی ناو یه‌كێتی و به‌هێزی و به‌گوڕی یه‌كێتی به‌دروشمێكی راست و به‌پێداویستییه‌كی تێكۆشانی خۆمان و هه‌موو یه‌كێتییه‌كانی ده‌زانین .
Source PUKmedia
Post a Comment