حكومه‌تی
عێراق ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌ت ده‌داته هه‌رێمی كوردستان و
هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ده‌كات بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی
زیانه‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وت.عه‌لی موسه‌وی راوێژكاری رۆژنامه‌وانی
نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق
تاوتوێی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه به‌هۆی كورتهێنان له
هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم لێیكه‌وتوه. له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی
رۆیته‌رز، راوێژكاره‌كه‌ی نوری مالیكی ده‌ڵێت: لیژنه‌ی حكومی
ده‌ریخستووه به‌هۆی هه‌نارده نه‌كردنی نه‌وت به‌و بڕه‌ی كه
رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه له‌گه‌ڵ راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت
به‌مدواییانه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه زیاتر له 3 ملیار دۆلار
زیان به‌ر عێراق كه‌وتووه. عه‌لی موسه‌وی راشیگه‌یاندووه،
له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ماوه‌ی
هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌تی داوه‌ته هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو وه‌فدێكی خۆی
ره‌وانه‌ی به‌غداد بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه و ئه‌وه دواین
مۆڵه‌ته و ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بن حكومه‌تی عێراق زیانه‌كان له‌بودجه‌ی
هه‌رێم ده‌بڕێت
Source : KNN
Source : KNN
Post a Comment