مه‌ریوان حه‌سه‌ن: سلێمانی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به‌هۆی داڕمانی دیواری خۆڵی پڕۆژه‌ی فامیلی مۆڵ له پشت تێرمیناڵی شاره‌زوور له سلێمانی دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداو دوو كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون كه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانن. عوسمان زیندانی سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كرێكارانی بیناسازی به ئێن ئارتی راگه‌یاند "دیوارێكی خۆڵی پڕۆژه‌یه‌ك رووخاوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و دوو كرێكاریش برینداربوون". به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێن ئارتی ئه‌و دوو كرێكاره‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و برای یه‌كن و دوو برینداره‌كه‌ش كوڕ‌و باوكن. عوسمان زیندانی وتی "برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراون". |
Source NRT
Post a Comment