ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی عێراق ده‌كات و هاوخه‌می خۆی بۆ حكومه‌ت و گه‌لی عێراق ده‌رده‌بڕێت. ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئیمزای هه‌ر 15 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی پێوه‌یه رایگه‌یاند، تیرۆر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت یه‌كێكه له‌مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئاماده‌یی خۆشیان بۆ روبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دوپاتده‌كه‌نه‌وه. له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدراوه كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هاوخه‌می خۆی بۆ حكومه‌ت و گه‌لی عێراق و كه‌س و كاری قوربانیه‌كان ده‌رده‌بڕێت. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌پۆلێكی هێرش و توندوتیژی و ته‌قینه‌وه ژماره‌یه‌ك شاری عێراق و به‌تایبه‌ت شاری كه‌ركوكی گرته‌وه‌و به‌هۆیانه‌وه زیاتر له 400 هاوڵاتی عێراقی بوونه قوربانی، دواتریش ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق كه سه‌ر به رێكخراوی قاعیده‌یه به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وانه راگه‌یاند.
Source KNN
Post a Comment