سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، كۆمپانیای به‌ڕێز ئه‌و سكاڵا یاساییه‌ی دۆڕاند كه له‌دژی كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی تۆماری كردبوو به‌تۆمه‌تی ته‌شهیركردن به‌و كۆمپانیایه‌و ناڕاستی زانیارییه‌كانی ئه‌و راپۆرته‌ی كه ئێن ئاڕتی له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه بڵاوی كردبۆوه. دادگا بڕیاریدا كه زانیارییه‌كانی ناو راپۆرته‌كه هه‌موو راست‌و دروستن‌و هیچ ته‌شهیركردنێك له‌راپۆرته‌كه‌دا نییه‌و هیچ هه‌ڵه‌یه‌كیش له‌زانیارییه‌كانی ناو راپۆرته‌كه‌ی ئێن ئاڕتیدا بوونی نییه، بۆیه داواكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی كۆتایی پێهات.
پێشتر كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی كۆمپانیای به‌ڕێز بڵاوكردبۆوه كه‌تێیدا هاتبوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین ئیستسنای له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیای به‌ڕێزدا كردووه، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌بوونی كه‌مته‌رخه‌می دابوو له‌پڕۆژه‌كانی ئه‌وكۆمپانیایه‌دا، به‌هۆی ئه‌م راپۆرته‌شه‌وه كۆمپانیای به‌ڕێز سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی تۆماركرد، به‌ڵام سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دادگای سلێمانی بڕیاریدا كه زانیارییه‌كانی ناو راپۆرته‌كه راست‌و دروستن‌و به‌مه‌ش كۆمپانیای به‌ڕێز داواكه‌ی به‌رامبه‌ر ئێن ئاڕتی دۆڕاند.
Source NRT
Post a Comment