به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ئه‌و بازرگانه له‌ڕێگه‌ی داواكاری گشتی هه‌ولێرو دادگای چه‌مچه‌ماڵ سكاڵاكه‌ی تۆماركردووه.
له لێدوانێكی تایبه‌تیشدا بۆ PUKmedia د. دڵشاد محه‌مه‌د لێپرسراوی كوالێتی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان له بانی مه‌قان سه‌باره‌ت به تۆماركردنی ئه‌و سكاڵایه رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئاگادار كراینه‌وه كه سكاڵا دژی فه‌رمانبه‌رانی به‌شی كوالێتی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان له بانی مه‌قان تۆماركراوه، بانگهێشتی دادگا كراین و ده‌ركه‌وت یه‌كێك له‌و بازرگانانه‌ی كه به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی كوالێتی كۆنتڕۆڵه‌وه ده‌رمانه‌كه‌ی له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له‌ناوبراوه.
وتیشی: دوای بینینی دۆكیومێنتی سكاڵاكه، ده‌ركه‌وت ئه‌و بازرگانه چه‌ند زانیارییه‌كی داوه كه گوایه وێڕای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پشكنینی كوالێتی كۆنتڕۆڵی پێ بووه، ده‌رمانه‌كه‌ی له‌ناوبراوه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و زانیارییانه نادروستن و ئه‌و بازرگانه هیچ مۆڵه‌تێكی پێ نه‌بووه، بۆیه ده‌رمانه‌كه‌ی له‌ناوبراوه.
ناوبراو رونیشكرده‌وه كه بڕی ئه‌و ده‌رمانه‌ی له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌ناوبراوه بڕه‌كه‌ی 60 تۆن بووه، به‌م نزیكانه‌ش بڕێكی زۆر ده‌رمان كه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه له‌ناو ده‌برێت.
Source PUKmedia
Post a Comment