ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 16-9 مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ك زیندانی سیاسی كرد‌و له‌نزیكیشه‌وه گوێی له‌كێشه‌و داوا‌و داخوازییه‌كانیان گرت.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا نوێنه‌ری زیندانییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسی له‌كێشه‌و گرفته‌كانیان كرد‌و رایگه‌یاند: كه پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیار‌و راسپاردانه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌وه ده‌رچوون و ئێستا وه‌ستان بكه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، وتیشی: هه‌وڵبدرێت كه زیندانیانی سیاسی به‌ته‌واوی مافه‌كانیان بگه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه مه‌لا به‌ختیار پاش به‌خێرهێنانیان رایگه‌یاند: پێویسته سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی، پێشمه‌رگه‌ی دێرین، كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر، شه‌هیدان و كه‌سوكاریان و زیانلێكه‌وتوانی شه‌ڕی ناوخۆ به‌مافه‌كانیان بگه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك له‌چوارچێوه‌ی یاسادا رێكبخرێت و ده‌سته‌به‌ر بكرێت، دڵنیاشی كردنه‌وه كه ده‌بێت جیاوازی بكرێت له‌نێوان ماف و ئیمتیازاتیاندا، كه له‌سه‌ر ئاستی خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانی ئه‌و كه‌سانه‌دا بێت و خه‌ڵكانی شۆڕشگێڕ‌و شایسته له‌خه‌ڵكانێكی ناشایسته‌ی تر جیابكرێنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت مێژووی ساخته دروست بكه‌ن و ببنه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م مافی ئه‌و كه‌سانه‌ی قوربانیانداوه‌و خه‌باتیان كردووه‌و له‌پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدابوون له‌نه‌ته‌وه‌كه‌یان.
هه‌روه‌ك لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، پشتیوانی ته‌واوی بۆ داخوازییه‌كانیان دوپاتكرده‌وه جه‌ختیشیكرده‌وه به‌دواداچوون بۆ گرفته‌كانیان ده‌كات و بۆ چاره‌سه‌ركردنیشی هاوكاری ته‌واویان ده‌كات.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا مه‌لا به‌ختیار وتی: یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، داهێنه‌ری شێواز‌و چۆنێتی خزمه‌تكردنه به‌شۆڕشگێڕان، هه‌ر له‌زیندانی سیاسی و شه‌هیدو كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر، رونیشیكرده‌وه كه هه‌روه‌ك چۆن دروشمی كه‌م بژی و كه‌ڵ بژی دروشمی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو له‌زیندانه‌وه، به‌هه‌مانشێوه یه‌كه‌مین پۆلی شه‌هیدانی سه‌ركرده، سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون.
راشیگه‌یاند كه زۆربه‌ی زیندانیانی سیاسی له‌كوردستاندا یه‌كێتی بوون، له هه‌ر پۆله پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه شه‌هید بوبێتن، زۆربه‌یان پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی بوون، به‌شی زۆری ئه‌وناوچانه‌ی وێرانكراون له‌ناوچه‌كانی یه‌كێتیی بوون، بۆیه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌میشه خۆی به‌خاوه‌نی تێكۆشه‌ره قاره‌مان و شۆڕشگێڕه‌كان و ناوچه خۆڕاگره‌كان ده‌زانێت.
Source PUKmedia
Post a Comment