مەحمود محەمەد لهچاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ رۆژنامهی "رووداو" رایگهیاند "بەداخەوە ئێستا هەندێك لە ئەندامانی یەكێتی لەسەر ئاستی باڵا باس لەوە دەكەن كە یەكێتی لە رێككەوتنی ستراتیژی زیانی پێگەیشتووە و سواری ئەو شەپۆلە بوون كە گۆڕان و هەندێك لایەنی دیكە دروستیانكرد".
رونیشیكردووهتهوه "ئەگەر لێكدانەوە بكرێت كە كێ زیانی پێگەیشتووە و كێ قازانجی كردووە ئەوە بەڕوونی دەردەكەوێ...هەرچەندە ئێمە وەك پارتی زەرەریشمان كردبێت لەو رێككەوتنە، بەڵام خۆمان بە سوودمەندی یەكەم دەزانین لە كوردستان".
مهحمود محهمهد ئاماژهی بهوهشكردووه ئەو وەرەقە 12 خاڵییەی یەكێتی باسیدەكات و دەڵێ داویەتییە پارتی و پەسندكراوە رەشنووسی هەندێ خاڵی ناوخۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بوون، كە بۆ ئەوە ئامادەكرابوون لەناو خۆیاندا گفتوگۆی لەسەربكەن.
سەبارەت بە پەسندكردن یان نەكردنی وەرەقەكەش دەڵێت "ئەوان تائێستا ئەو بابەتەیان پەسند نەكردووە تاوەكو بزانین ئێمەش پەسندی دەكەین یان نا".
مهحمود محهمهد رهتیدهكاتهوه كە ئەمساڵ پارتی ویستبێتی بە یادكردنەوەی شۆڕشی ئەیلول لە سلێمانی و پیشاندانی جەماوەرەكەی "هەندێك خەڵك و لایەن" ئیستیفزاز بكات.
Source NRT
Post a Comment