سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار‌و راسپارده‌كانی
لیژنه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د
داود ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ره‌تكرده‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی
وه‌زیرانی عێراق دووشه‌ممه 3/9/2012 چه‌ند بڕیارێكی به‌پێی
ڕاسپارده‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ركرد كه به بڕیاری دانیشتنی 35ی رۆژی
7-8-2012 وه‌ریگرتبوو.
ئه‌و لیژنه‌یه به
سه‌رۆكایه‌تی حسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری
وزه پێكهاتبوو بۆ ئه‌وه‌ی له پێشهاته‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ كه‌ركووك بكۆڵێته‌وه‌و راسپارده‌كانی خۆی به زووترین
كاتی پێویست بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رزبكاته‌وه.
وته‌بێژی
فه‌رمی به ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكی
رۆژنامه‌وانیدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی "ئێن ئارتی" كه‌وتووه
رایگه‌یاند "ئێمه راسپارده‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌و ئه‌و بڕیارانه‌یش ره‌ت
ده‌كه‌ینه‌وه كه دوێنێ دووشه‌ممه 3/9/2012 به‌پێی ئه‌و راسپاردانه
وه‌رگیراون، چونكه ئه‌و بڕیارانه ته‌نگ به هه‌رێم هه‌ڵده‌چنن و ڕۆڵی
ته‌سك ده‌كه‌نه‌وه، جگه له زیان گه‌یاندن به په‌یوه‌ندی و
پره‌نسیپه‌كانی دراوسێیه‌تی باش له‌گه‌ل وڵاتانی ناوچه‌كه‌داو، مه‌به‌ست
له‌و بڕیاره‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌ریگرتووه‌و پێكهێنانی لیژنه‌ی
ناوبراو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه روون و ئاشكرا بوو".
هه‌روه‌ها
رایگه‌یاندووه "هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌ت و درۆ و ده‌له‌سه‌و پێكهێنانی لیژنه‌و
ده‌ركردنی بڕیار دژ به رژێم بریتین له فرت و فێل كه هه‌ندێك كه‌س له
به‌غدا راهاتوون بۆ به‌دیهێنانی نیازی دیكه بیانخه‌نه روو".
له
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه باشتر وایه واز له
ورووژاندنی ئه‌م هه‌راو هوریای راگه‌یاندنه بهێنرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌نجامی
دا به‌پێی رێ و شوێنی یاسایی و به ڤیزه‌ی هاتنه‌ژووره‌وه له
باڵیۆزخانه‌ی عیراق له ئه‌نقه‌ره بوو".
Source NRT
Post a Comment