خه‌ندان- لاوك‌و عه‌لی
ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كۆسره‌ت ره‌سول
عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌زیری
پێشمه‌رگه و لیوا جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و
پارێزگاری كه‌ركوكدا كۆبوونه‌وه.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه به تاووتوێكردنی
بارودۆخی شاری كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان، به‌تایبه‌تی
دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی دیجله، كه به‌فه‌رمانی نوری
مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌رچووه.
له‌مباره‌یه‌وه جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه،
له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی خه‌ندان وتی: "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه
كرایه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێكهێنانی
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی دیجله ره‌تده‌كاته‌وه، چونكه نابێته هۆكارێك
بۆ سه‌قامگیری، به‌ڵكو باری ئه‌منی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان ئاڵۆز
تر ده‌كات".
وتیشی: "به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه ئیدارییه‌ی له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی
گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراقه‌وه ده‌ركراوه، ده‌بێت هه‌موو
هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و سوپا له‌دیاله و كه‌ركوك بچنه ژێر
ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی دیجله‌وه كه ئه‌مه‌ش چوونیه‌ك
نییه له‌گه‌ڵ رێكه‌وتنه‌كانی پێشووتر له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا
له‌باره‌ی ئه‌و ناوچانه‌وه كه ده‌بێت پاراستنیان و هه‌ر چالاكییه‌كی
سه‌ربازی به‌هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای
عیراق به‌ڕێوه‌بچێت، یاوه‌ر وتی:"له‌كاتێكدا یه‌كێك له بنه‌ما
سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه‌یه پۆلیس ئه‌منییه‌تی شاره‌كان بپارێزێت نه‌ك
سوپا".
روونیشیكرده‌وه، له‌رووی یاسایی و ده‌ستووری و ئیداری و
جه‌ماوه‌رییه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه و
نه‌هاتنیان بۆ ئه‌و ناوچانه.
Source : Xendan
Source : Xendan
Post a Comment