رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاویكرده‌وه
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تۆمه‌تی "سیخوڕیكردن" له‌رێگه‌ی هێزێكی
ئاژانسی پاراستنی ئاسایشه‌وه هه‌وڵیداوه سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین
ئه‌منیداری پێشووی یه‌كگرتوو له‌هه‌ولێر ده‌ستگیربكات، به‌ڵام نێچیرڤان
بارزانی رێگریكردووه.
رۆژنامه‌كه
نوسیویه‌تی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی پارتی روبه‌ڕووی سه‌ڵاحه‌دین
به‌هائه‌دینی كردووه‌ته‌وه دوای ئه‌وه زنجیره راپۆرته هات كه
گۆڤاری لڤین له‌سه‌ر رێكخستنه‌كانی پارتی بڵاویكرده‌وه، دواتر پارتی
چه‌ند كه‌سێكی ده‌ستگیركردو یه‌كگرتووی به دزه‌پێكردنی زانیارییه‌كان
بۆ ئه‌و گۆڤاره تۆمه‌تباركرد.
به‌پێی هه‌واڵی
رۆژنامه‌كه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایانگه‌یاندووه پارتی
سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دینی به‌پێی یاسای حیزبه‌كان به "سیخوڕیكردن"
تۆمه‌تباركردووه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی
ئاشكراكردووه دوای مانگێك له بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ی گۆڤاری
لڤین، هێزێكی تایبه‌تی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم له‌لایه‌ن
پارتی یه‌وه راسپێردراوه سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین له‌هه‌ولێر
ده‌ستگیربكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی
رۆژنامه‌كه، هێزه‌كه‌ی پاراستن به‌سه‌رپه‌رشتی گه‌وره به‌رپرسێكی
ئاژانسه‌كه له‌شه‌ودا ره‌وانه‌ی ماڵی سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین كراوه و
فه‌رمانی بانگهێشتكردنی ناوبراوی پێ بووه بۆ دادگا.
رۆژنامه‌كه
نوسیویه‌تی له‌كاتی هاتنی هێزه‌كه سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین به‌ته‌نها
له‌گه‌ڵ كوڕێكیدا له‌ماڵه‌وه بووه‌و له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كه
قسه‌یكردووه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
به‌پێی
زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، فه‌رهاد مه‌لا ساڵح نوێنه‌ری مه‌كته‌بی
سیاسی یه‌كگرتوو هه‌ر ئه‌و شه‌وه به‌یاوه‌ری نه‌وزاد هادی پارێزگاری
هه‌ولێر سه‌ردانی ماڵی نێچیرڤان بارزانی كردووه‌و له‌دۆخه‌كه
ئاگاداركراوه‌ته‌وه، ناوبراویش داوای له ئاژانسی پاراستن كردووه ئه‌و
كاره ئه‌نجام نه‌ده‌ن و دۆسیه‌كه بۆ خۆی جێبهێڵن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئاگادار له‌پارتی رایگه‌یاندووه "هێزه‌كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی پێ
نه‌بووه ته‌نها بۆ بانگهێشتكردنی دادگا رۆیشتوون، نێچیرڤان بارزانی
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌ی راگرتووه".
هاوكات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌یه‌كگرتوو كه ناوی ئاشكرانه‌كراوه رایگه‌یاندووه
تائێستا دۆسیه‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین به‌كراوه‌یی
ماوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردووه به‌جێهێشتنی هه‌ولێر له‌لایه‌ن سه‌ڵاحه‌دین
به‌هائه‌دینه‌وه له‌سه‌ر داوای مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی بووه بۆ
سه‌لامه‌تی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كه.
Source NRT
Post a Comment