به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم، دوێنێ دووشه‌ممه؛ 17ی ئه‌یلوولی 2012، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له یوونس ده‌میره‌ر باڵیۆزی توركیا له عێراق كرد.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به مه‌ترسیی ڕه‌وشی سوریا كردووه‌و نیگه‌رانیی هه‌رێمی كوردستانی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو خوێنه‌ی ڕۆژانه له سووریا ده‌ڕژێت نیشاندا.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر بڕیارێكدایه كه گه‌لی سووریا له‌باره‌ی دواڕۆژی خۆیه‌وه ده‌یدات و وتی "ئه‌وه‌ی به‌لای هه‌رێمی كوردستانه‌وه گرنگه، ڕه‌وشی كورده له سووریا كه له هه‌موو مافه‌كانی بێبه‌شه و ده‌بێ به مافه‌كانی خۆی بگات".
Source NRT
Post a Comment