به‌بۆنه‌ی 21ـه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان، به ناوی سه‌رنووسه‌رو ستافی ماڵپه‌ڕی PUKmedia ـه‌وه پیرۆزبایی له به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رجه‌م ستافی كه‌ناڵی لۆكاڵی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین.
ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه‌یه:
كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان – سلێمانی پیرۆزه
به‌ر له 21 ساڵ و له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، یه‌كه‌مین ته‌له‌فزیۆنی لۆكاڵی كوردی ده‌ستی به په‌خشی خۆی كرد له شاری سلێمانییه‌وه، كردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه له سه‌روبه‌ندی ئازادی باشووری كوردستاندا شۆڕشێكی راگه‌یاندنی گه‌وره بوو، هه‌ر ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه توانی كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی هۆشیاری و بیركردنه‌وه‌ی تاكی كورد هه‌بێت، كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان- سلێمانی بوو ئه‌و كه‌ناڵه‌ی تاوانی جینۆساید‌و ره‌شكوژی میللـه‌تی ناساند‌و ئازاره‌كانی كوردی گه‌یانده ئه‌و راده‌یه‌ی كه ئه‌وه‌ی نهێنی بوو ئاشكرای بكات، هه‌ر ئه‌م كه‌ناڵه شۆڕشگێڕه كوردی فێری شۆڕشی راگه‌یاندن كرد.
ئێمه‌ش له ناخی دڵه‌وه پیرۆزبایی له به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رجه‌م ستافی كه‌ناڵی لۆكاڵی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین و هیوادارین سه‌ركه‌وتوو سه‌رفرازبن.
Source PUKmedia
Post a Comment