سه‌رۆكی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت خۆرئاوا به سه‌پاندنی ئابڵوقه به‌سه‌ر
كه‌رتی نه‌وت و بانكی وڵاته‌كه‌یدا جه‌نگی سه‌رتاسه‌ریی دژ به ئێران
به‌رپاكردووه‌و زیانی دارایی زۆریشی پێگه‌یاندووه.
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌و سزا‌و ئابڵوقانه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتی و ئه‌وروپاو ئه‌مریكاوه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێندراوه، به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌م فرۆشتنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌و ئاڵوگۆڕی داراییدا دروستكردووه، وتیشی حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌وڵده‌دات ئه‌و به‌ربه‌ستانه بشكێنێت و ڕێگه‌ش له‌دوژمنه‌كانی بگرێت ئامانجه‌كانیان به‌دی بهێنن.
ئه‌وه له‌كاتێكدا وڵاتانی خۆرئاوا زنجیره‌یه‌ك سزا‌و ئابڵوقه‌ی ئابورییان به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه، تا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاتانه ناچار بكات له پیتاندنی یۆرانیۆم پاشگه‌زببنه‌وه‌ن كه له‌ڕێگه‌یه‌وه چه‌كی ئه‌تۆمی دروستده‌كرێت، كه ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن تارانه‌وه به به‌رده‌وامی ڕه‌تده‌كرێته‌وه.
مانگی ته‌موزی ڕابردوو له‌دوای توندكرنه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر بانكی ناوه‌ندی ئێران‌دا، یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌مارۆی خسته سه‌ر هه‌نارده‌كانی نه‌وتی ئێران، كه نزیكه‌ی 80% ی داهاته‌كه‌ی پێكده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه ئابوری ئه‌و وڵاته ئیفلیج ببێت.

Source : NRT
Post a Comment