به‌منزیكانه كۆبونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له نێوان سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.به‌پێی هه‌واڵێك كه تۆڕی راگه‌یاندنی عێراق له‌زاری سه‌رچاوه سیاسیه‌كانه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، به‌منزیكانه كۆبونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له‌نێوان هه‌ریه‌كه له‌جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار و نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران و ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.عه‌بدولسه‌لام مالیكی ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌په‌رله‌مان له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كارنامه چاكسازییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان ده‌خاته به‌رده‌م جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار كه دوێنێ دوای سێ مانگ مانه‌وه‌ی له‌گه‌شتێكی چاره‌سه‌ر له ئه‌ڵمانیا گه‌ڕایه‌وه.
Source KNN
Post a Comment