دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ئێواره‌ی دوێنێ له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه، بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بكات.
سایتی پیوكه‌ی میدیای زمانحاڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌زاری ئازاد جندیانی، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌وه بڵاویكردۆته‌وه: وێڕای كۆبوونه‌وه‌كانی، مام جه‌لال ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، له‌ڕۆژانی داهاتووشدا به‌جیا پێشوازیی له‌سه‌ركرده‌كانی عیراق ده‌كات كه بۆ به‌خێرهاتنه‌وه و هه‌روه‌ها بۆ بیروڕا گۆڕینه‌وه سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سیاسیی عیراق و رێوشوێنه‌كانی چاره‌سه‌ركردن، سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
جندیانی راشیگه‌یاندوه، كه له دوو سێ رۆژی داهاتوودا سه‌رۆك تاڵه‌بانی پێشوازی له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و عه‌مار ئه‌لحه‌كیم و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی عیراق و كوردستان ده‌كات.
Source Xendan
Post a Comment