دوای ئه‌وه‌ی "حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران" و "كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران" له مانگی رابردوودا رێككه‌تنامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئیمزا كرد، ژماره‌یه‌ك چالاكوان و كه‌سایه‌تییه ئێرانییه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رێككه‌وتنامه‌ی نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌یان وه‌ك رێگا خۆش كردنێك بۆ پارچه پارچه كردنی ئێران له قه‌ڵه‌مدا.
له به‌رامبه‌ریشدا حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه مه‌به‌ستی رێككه‌وتنه‌كه‌یان پارچه پارچه كردنی ئێران بێت‌و ده‌ڵێن: ته‌نیا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه مافه‌كانیان له چوارچێوی ئێرانێكی دیموكراتی و فیدراڵ‌دا دابین بكرێت.
ئه‌و دوو پارته‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌دا كه دژی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوانیانن رایانگه‌یاندوه كه ئه‌و كه‌سانه نابه‌رپرسیارانه په‌نایان بردۆته به‌ر هه‌ڵخڵه‌تاندنی هه‌ست و به بێ هیچ ترسێكی ئه‌خلاقی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌مڕۆی كۆماری ئیسلامی ئێران خۆیان یه‌ك ده‌نگ و هاودروشم كردوه.
له ناو ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئێرانیانه‌دا ناوی كه‌سانێك هاتووه كه دۆستی له مێژینه ئه‌و حیزبه‌ن و ئێستا پێیانوایه كه حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، پلانی پارچه پارچه كردنی ئێرانیان داڕشتووه.
Source NRT
Post a Comment