شێخ سه‌ڵاح نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عه‌مره‌ی هه‌رێم تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: یه‌كه‌م گه‌شتی كاروانی حاجیانی ئه‌مساڵ له رۆژی 28 ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات و ژماره‌ی حاجیانی ئه‌مساڵ بریتیین له 4 هه‌زارو 650 حاجی و فه‌رمانبه‌رو رێنوێنیكار بۆ ئه‌وه‌ی حاجیان توشی گرفت نه‌بن.
وتیشی: له ئێستادا بۆ گه‌شتی حه‌جی ئه‌مساڵ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردووه، به تایبه‌تی دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه كه زۆرباشتره له‌چاو وڵاتانی تر‌و ساڵانی رابردوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عه‌مره‌ی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه وڵاتی سعودیه له رۆژێكدا ته‌نها رێگه به نیشتنه‌وه‌ی سێ فڕۆكه‌ی عیراق ده‌دات، بۆیه گه‌شته‌كان دواده‌كه‌ون.
Source PUKmedia
Post a Comment