خەندان ـ رەهێل سەمەد
كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان داوای زیادكردنی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكات بەجۆرێك ناوشار بكرێتە 100 هەزار دینار و دەرەوەی شاریش ببێتە 150 هەزار دینار.
لە یاداشتێكدا كە ئاراستەی پەرلەمان و حكومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستیان كردوەو وێنەیەكیان بۆ (خەندان) ناردوە، كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، داوا دەكات دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لەناوشاردا بكرێتە 100 هەزار دینار و دەرەوەی شاریش بكرێتە 150 هەزار دینار، هاوكات داوای چارەسەركردنی كێشەی ئەو خوێندكارانەش دەكات كە لە رێگای بەرنامەی تواناسازی لە دەرەوەی هەرێم درێژە بە خوێندن دەدەن.
لە بەشێكی دیكەی یاداشتەكەدا، كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان داوادەكات مامەڵە لەگەڵ خوێندكارانی كۆلێژ و پەیمانگای ئێواران بە هەمانشێوەی بەیانیان بكرێت، لەرووی دابینكردنی بەشی ناوخۆیی و دەرماڵەكانیان.
بەیاننامەكەی كۆمەڵەی خوێندكاران داواش دەكات، فشار بخرێتە سەر زانكۆ ئەهلیەكان بۆ كەمكردنەوەی كرێی خوێندن بەشێوەیەك لەگەڵ پێوەرە زانستیەكان و رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵادا بگونجێت.
راشیگەیاندوە، داوا دەكەن قەرز بۆ ئەو خوێندكارانەی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات دەخوێنن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا دابین بكرێت، دەستپێكردنەوەی خوێندنی پۆلی تەكنیكی بەشێكی دیكەی یاداشتەكەی كۆمەڵەی خوێندكاران بوو.
لە سێ خاڵی كۆتایی یاداشتەكەی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان بۆ پەرلەمانی كوردستان داواكارە خوێندكارانی پیشەیی لە كۆلێژەكانی پەروەردە و وەرزش و هونەری وەربگیرێن، لەگەڵ كەمكردنەوەی كرێی فرۆشگاكان لە خوێندنگاكان و هەوڵدان بۆ جێبەجێكردنی سەرجەم بڕگەكانی سستەمی نوێی خوێندن و كۆنگرەی پەروەردەیی.

Source : xendan
Post a Comment